درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆدانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حکومەتی عێراقەوە، نیگەرانی هۆڵەندای لێدەکەوێتەوە، كۆنسوڵخانه‌ی ئەو وڵاتەش له‌هه‌ولێر داوا ده‌كات، گه‌شتی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئاسایی بكرێنه‌وه.
كۆنسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له‌شاری هه‌ولێر، نیگه‌رانی خۆی له‌بڕیاره‌كه‌ی حکومەتی عێراق بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هەولێر راگه‌یاند، وتیشی، ئەو بڕیارەی بەغدا زیانێكی گه‌وره به‌گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئەو کۆنسڵخانەیە داواشی له حكومه‌تەکەی عەبادی كردووه به‌رده‌وامی به‌دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بدات، بەمەبەستی چاره‌سه‌ركردنی ئالۆزییه‌كان به‌پێی ده‌ستوری به‌تایبه‌ت هه‌ردوو دۆسییه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق و ئاسایبونه‌وه‌ی گه‌شتی فرۆكه‌خانه‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە