پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەێندراوی باڵیۆزى تورکیا لە بەغداد 31ى مانگی مارس ی ٢٠١٩ ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانى عێراق دەکات.
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە شارى بەغداد فاتح ئێڵدز باڵیۆزى تورکیا ڕایگەیاند: لە ئەنجامى سەردانەکەى سەرۆککۆمارى عێراق بۆ تورکیا، بڕیار وایە لە 31ى مارسى 2019ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا سەردانى عێراق بکات.
بە پێی ئەم ڕاگەێندراوە لە لایەن باڵیۆزی تورکیاو لە عێراقدا هاتووە کە ڕێکەوتن دەکرێت بۆ کاراکردنى ئەنجوومەنى هاریکارى ستراتیژى نێوان هەردوو ووڵات، و بۆ کردنەوەى کونسوڵخانەى تورکیا لە نەینەواو کەرکوک و نەجەف و بەسرە.هەروەها ڕێکەوتن بۆ گەشەپێدانى پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانییەکانى هەردوو ووڵات و هەوڵدان بۆ بووژاندنەوەى ژیڕخانى ئابوورى نێوانیان دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە