پەیامی کورد … کفری بە هۆی شەڕی بنەماڵەییەوە ٣ کەس کوژران
شەوی هەینی٢٦ی شووباتى ٢٠٢١، لە قەزای کفری شەڕ نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و سێ کەس کوژران کە دووانیان باوک و کوڕن. ههروهها ئەوی دیکەیشیان مامی کوڕەکەیە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی پێشتریش هێرشیان کردووەتە سەر یەکدی و برینداریان هەبووە، ئەمشەو بە چەکەوە هێرشیان کردووە و ئەو سێ کەسە کوژراون، هاوکات سەرچاوەیەکی تەندروستیی گەرمیان رایگهیاندووه، چەند کەسێکیش برینداربوونە.
هاوكات تەرمی ئەو سێ کەسەی کوژراون رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. ناوی کوژراوەکانیش بریتین لە هەندرێن مەتحەت، هیشام مەتحەت و رێبوار هەندرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە