بە پێی ئەم هەواڵە لە وەزارەتی ناوخۆ وە لە سبەینێوە بڕیارێکی گرینگ جێبەجێ دەکرێت

بە پێی ئەم هەواڵە لە وەزارەتی ناوخۆ وە لە سبەینێوە بڕیارێکی گرینگ جێبەجێ دەکرێت

پەیامی کورد   ...    بەڕێوبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە سبەینێوە بڕیاری قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.

د. سامی جەلال، بەڕێوبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە سبەینێوە بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە. هەروەها راشیگەیاند، رێنمایی تەواو بۆ هەموو كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل دەركراوە و بۆیان چووە‌ و دابەش كراوە،‌ بۆیە بڕیارەكە لە 1-7ـەوە لە لایەن خاڵە گومرگییەكانەوە جێبەجێ دەكرێت.

بەڕێوبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا، پشكنینی تەواوی هونەری لە لایەن خاڵە گومرگییەكانەوە بۆ ئۆتۆمبێلەكان دەكرێت، هەر ئۆتۆمبێلێك لێدراو، تێكچوو، ژێرئاوكەوتوو بێت یاخود بە پێی رێنماییەكان نەبێت كە دەرمان كردووە،‌ دەگەڕێندرێتەوە و كۆمپانیاكەش سزا دەدرێت.

پەیوەست بە سەرپێچیی كۆمپانیاكان و بڕی سزادانیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، د. سامی جەلال ئاشكرای كرد، هەر كۆمپانیایەك ئۆتۆمبێلی لێدراو لە دوای دەرچوونی جێبەجێكردنی بڕیارەكەوە داخڵ بكات، بە بڕی 50 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە