سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی : بن سەلمان ، بۆ پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سوودان یارمەتی و هاوکاری ئاراستەی مووسادی کردووە

سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی  :  بن سەلمان ، بۆ پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سوودان یارمەتی و هاوکاری ئاراستەی مووسادی کردووە

پەیامی کورد     ...    سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی  :  بن سەلمان ، بۆ پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سوودان یارمەتی و هاوکاری ئاراستەی مووسادی کردووە

هەندێک لە سەرچاوەگەلی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی ، مووسادی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ناتانیاهوو و خارتووم پالپشتی کردووە و هاوکاری کردوون .

بە پێی ڕاپۆرتێک هەندێک لە میدیاکانی عەرەبی لە زاری میدیاگەلی ئیسرائیلی ڕاپۆرتیان دا کە موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی بە کەڵک وەرگرتن لە نفووز و دەستڕۆیشتووی و پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ یووسی کۆهێن ، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل ، مووساد بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ خارتووم یارمەتی بۆیان ڕەوان کردووە .

بەقەرار کردنی پەیوەندی نێوان سوودان و ئیسرائیل لە دوای ڕاگەیاندنی ترامپ بۆ کۆنگرە بەو واتایەی کە ئەو بە نیازە سوودان لە لیستەی پاڵپشتیکەرانی تێرۆریسم ی دارایی دەربێنێت و پێدانی بڕی ٣٣٥ میلیۆن دۆلار خەسار لە لایەن سوودانەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زەرەر و زیانەکانی قوربانیانی ئەمریکایی تێرۆریسم ئەنجامدرا .

پێشتر ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست ڕاپۆرتی دابوو کە وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بە تووندی خەریکی فشار خستنە سەری دەوڵەتی سوودان ە بۆ ڕاگەیاندنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ە تاکوو ترامپ بتوانێت لەم ڕیگایەوە قازانج و بەرژەوەندی هەڵبژاردنەکانی بە دەست بهێنێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە