بەوتەی وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، تا ئێستا حکومەتی عێراق به‌كرده‌یی هیچ هه‌نگاوێكى بۆ ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هەرێم نه‌ناوه، راشیدەگەیەنێت، کە یاریكردن به‌هه‌ستى موچه‌خۆران كارێكى ناڕه‌وایه.
سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە لەنێوان هەولێر و بەغدادا كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆکردنی جددى هه‌بووه، به‌ڵام تائێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نەکراوە.
دەشڵێت، کە ئامار و زانیاری‌یان لەباره‌ى لیستی موچەخۆرانه‌وه داوەتە بەغداو وردبینییش له‌لیستى فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى هەرێمدا كراوه، بەڵام تائێستا به‌غدا له‌ڕووى كرده‌ییەوە هیچ هه‌نگاوێك نه‌هاتووه‌ته‌پێشەوە، به‌رده‌وام لێدوانى جیاجیا له‌ئاستى فەرمی و نافەرمی دەدرێت، گوایه هه‌موو شتێك ته‌واو بووەو به‌غدا ئاماده‌یه، بەڵام هیچ شتێک نه‌كه‌وتووه‌ته‌بوارى جێبه‌جێكردنەوە.
سەفین دزەیی، هیوای ئەوەشی خواستووە کە له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ئاماده‌یی بەغدا بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، چونکە یاریكردن به‌هه‌ستى هاوڵاتیان و موچەخۆران كارێكى ناڕه‌وایه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە