پەیامی کورد... ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٠٠ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٣ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست پەیامی کورد کەوتووە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ هەزار و ٢٧١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٧٠٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٢٠٥ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە