بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، (نەخۆشخانەی شار) کە (٤٠٠) قەرەوێڵەییە دەکرێتە نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی فەرمی و لەرووی کارگێڕی و بەڕێوەبردنیشەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٣)ی نیسان، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راگەیاندووە، کە بڕیاردراوە نەخۆشخانەی شار هەموو بەشەکانی فریاکەوتن لەخۆبگرێت و ببێتە نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی سەنتەر لەسلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەموو بەشەکانی فریاکەوتن وەک (هەناوی، ژنان، منداڵبوون، منداڵان، سوتاوی، نەشتەرگەری و چاو) دەگرێتەوە کە نەخۆشخانەی شار هەموو ئەم بەشانە دەگرێتەوە، هەروەها بەشی دیکەشی تێدا دەبێت وەک کلینکی راوێژکاری بەیانیان، بەشی شتنی گورچیلە.
باسی لەوەشکردووە، کە بەشی فریاکەوتنی ئێستای سلێمانی وەک خۆی دەمێنێتەوە.
نەخۆشخانەی شار، کە (٤٦١) قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت، لە (٢٠٠٣) بەردی بناغەی دانراوەو لە (٢٨-٥-٢٠١٣) کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە