پەیامی کورد ... کاتی وەرگرتنی باجی ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر مووچه‌ی ته‌واوەتی فه‌رمانبه‌ران دەستنیشان کرا .
مه‌زهه‌ر موحه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه باجی ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر مووچه‌ی ته‌واوه‌تی فه‌رمانبه‌ران وه‌رده‌گیرێت، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی.
ئه‌و راوێژكاره به كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ووتووه، یاسای باجی ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر مووچه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌بێت واته بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌كانیش ده‌گرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوونكردوه‌ته‌وه، یاسای باج له‌سه‌ر داهات جێگیره و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بڕی ١٠ بۆ ١٥ هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گیرێت.
مه‌زهه‌ر موحه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، پێشنیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پاشه‌كه‌وتی مووچه، ره‌تكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاسای باجی ده‌رامه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مووچه‌دا ده‌كرێت و ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه، كه له ٥٠٠ هه‌زار دینار كه‌متر وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، كه بابه‌ته‌كه تاووتوێ كراوه و هیچ فه‌رمانێكی ره‌سمیش ده‌رنه‌كراوه، حكومه‌تی عیراقیش هه‌وڵده‌دات مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران دابین بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە