بە بیانووی مانۆڕی سەربازییەوە سوپا ئاگری بەرداوەتە کێڵگەکانی شاهۆ و دەورووبەری

بە بیانووی مانۆڕی سەربازییەوە سوپا ئاگری بەرداوەتە کێڵگەکانی شاهۆ و دەورووبەری

بە پێی هەواڵی سەرچاوەکانی ئاگادار هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی مانۆڕ و نمایشی سەربازی ئاگریان لە دارستان و بایەر و کێڵگەکانی شاهۆ و دەورووبەری بەرداوە. ئەم کارەی هێزە سەربازییەکانی رژیم بە بیانووی مانۆڕی سەربازی نیگەرانی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتۆتەوەو هەروەها زەرەر و زیانی زۆری گەیاندووەتە ژینگەی ناوچەکە و لە هەمانکاتدا دەشت و کێڵگە وەرزیەکانی ئەو ناوچەیە ئاگری تێ بەردراوە.

هەر لەمبارەوە ، ڕەجەبی فەرماندەی سوپای بەیت ولموقەدەسی سنە ڕایگەیاندووە  : " هەوڵدەدین مانۆڕە سەربازییەکە لە شوێنێک بێت کە بەردەڵان بێت و ئاگر لە مەزراو دار و پووش بەر نەبێت." بەڵام هیچ لەم قسانە ڕاست نین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە