بە پێی بڕیارێک ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی دیکە دەگۆڕدرێن

بە پێی بڕیارێک ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی دیکە دەگۆڕدرێن

پەیامی کورد       ...    بە پێی بڕیارێک ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی دیکە دەگۆڕدرێن"

لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ شارەوانی ھەن و گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکان بەردەوامە. ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، پڕۆسەکە لە دوای پێکھێنانی کابینەی نۆیەم دەستی پێ کردووە.

کوردۆ شابان، ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی، ڕاگەیاند: "لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکان دەستی پێ کردووە و پرۆسەکەش بەردەوامە، بەشێکی زۆریان پێشتر گۆڕدراون و سنووری ھەر شارەوانییەک پێویستی بە گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکەی هەبێت، کەسانی نوێ دادەنرێن."

بەپێی بەدواداچوونێکی  بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک سەرۆکی شارەوانی لە سنووری پارێزگای ھەولێر بگۆڕدرێن و خەڵکی دیکە بۆ ئەو پۆستانە کاندید کراون.

کوردۆ شابان دەڵێت: "گۆڕینی سەرۆکی شارەوانییەکان لەسەر بنەمای مانەوەی کەسەکەیە، بۆ نموونە، سەرۆکی شارەوانییەک چەندین ساڵ لە پۆستەکەیدا بووە و پێویستی بە گۆڕینە، ئەوەش بۆ زیاتر خزمەتکردنی سنوورەکەیە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە