بە پێی بڕیارێک ئەم زانکۆیانە سزا دەدرێن

بە پێی بڕیارێک  ئەم زانکۆیانە سزا دەدرێن

پەیامی کورد     ...    بە ھۆی پابەندنەبوونی ژمارەیەك زانكۆ بە كەمكردنەوەی نرخی خوێندن، پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون دەكات و ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەش ده‌ڵێ،ئەو زانكۆیانەی كرێ كەم ناكەنەوە، سزا دەدرێن.

گوڵستان نھێلی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنێ باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، پێشتر بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆ ئەھلییەكان دراوە، بەڵام دیارە بڕیارەكە وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە و بەشێك لە زانكۆ و قوتابخانە ئەھلییەكان پابەندی كەمكردنەوەی نرخی خوێندنی ساڵانەی قوتابیان نەبوونە.

ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە گوتیشی، ھەر زانكۆیەك پابەند نەبێت بە داشكاندنی نرخی كرێی خوێندن، سزای بەدواوەیە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە