پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێکی گرینگ ٦٠ هەزار نەمام دەچێندرێن
چەند رۆژێكە ھەڵمەتێكی بەرفراوانی چاندنی نەمام لە ھەولێر دەستی پێكردووە، بەڕێوبەری ئەندازەی پاركەكانیش دەڵێ، لە ھەڵمەتی ئێستادا ٦٠ ھەزار نەمام دەچێنین.
ئەندازیار رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی ھەولێر، رایگەیاند: "پێش بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا، ھەڵمەتێكی نەمامچاندن لە ھەولێر بەڕێوە چووە و تێیدا ٤٠ ھەزار نەمام چێندراون، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشەوە ھەڵمەتێكی دیكەی چاندنی نەمام لە شاری ھەولێر دەستی پێكردووە و بڕیارە ٦٠ ھەزار نەمامی دیكە بچێنین، بەوەش ھەولێر لە ڕووی سەوزاییەوە ھەنگاوێكی دیكە دەچێتە پێشەوە".
بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكان گوتیشی: "نەمامەكان لە چەندین جور پێك ھاتوون و لە ھەر شوێنێك پێویستی بە چاندنی نەمام بێت، ئەوە لە بەرچاو دەگیرێت، بە تایبەتی شوێنە گشتییەكان و ئەو شوێنانەی بۆ پارك تەرخان كراون".
لەبارەی ئەو زەویانەی بۆ پاركەكان تەرخان كراوە و ھێشتا سەوز نەكراون، رێبین جەختی كردەوە: "ژمارەیەكی بەرچاوی زەوی ھەیە لەنێو گەڕەكەكانی ھەولێر بە تایبەتی گەڕەكە نوێیەكان، كە زۆربەی خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین كراوە، بەڵام بە ھۆی قەیرانی داراییەوە ئێمە نەمانتوانی زەویی پارك و باخچە بەكار بێنین، ئێستاش پلانمان ھەیە بكرێنە دارستان و داریان تێدا بچێندرێن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە