بە پێی بڕیارێکی گرینگ و بە ووردبینی ٦ هەزار زەوی خاون کارت تاپۆ دەکرێن

بە پێی بڕیارێکی گرینگ و بە ووردبینی ٦ هەزار زەوی خاون کارت تاپۆ دەکرێن

پەیامی کورد      ...     بە پێی بڕیارێکی گرینگ و بە ووردبینی ٦ هەزار زەوی خاون کارت تاپۆ دەکرێن

ووتەبێژی شارەوانی ھەولێر ڕایگەیاند، تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دەست پێ دەکاتەوە و بڕیارە دوای ووردبینی لە کارتی زەوییەکان ٧ ھەزار زەوی کارتی دیکە تاپۆ بکرێن.

سیامەند کەریم، ووتەبێژی شارەوانی ھەولێر، ڕایگەیاند : "دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەو زەوییانەی کارتن تاپۆ بکرێن، لە ماوەی ڕابردوو کۆمەڵێک زەویی کارت تاپۆ کران و ئیستا ووردبینی لە ٦ ھەزار زەویی کارتی دیکە دەکرێت و دوای تەواوبوونی ووردبینییەکەیان لەلایەن تاپۆی دووی ھەولێرەوە ئەو ٦ ھەزار زەوییە کارتانەش تاپۆ دەکرێن."

سیامەند کەریم ووتیشی: "تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئەو زەوییانەی کارتن تاپۆ دەکرێن، چوونکە حکوومەت بڕیاری تاپۆکردنی داوە."

لە ماوەی ڕابردوو لە پارێزگای ھەولێر ١٦ ھەزار زەویی کارتی دیکەی ھاووڵاتییان تاپۆ کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە