پەیامی کورد ... بە داخەوە تاکوو ئێستا هەرێم و بەغدا نەیانتوانیوە بگەنە هیچ ڕێکەوتنێک .
دوای نزیكەی سێ كاتژمێر كۆبوونەوە، هەردوو شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق لە بەغدا كۆتاییان بە گفتووگۆكانیان هێنا و تائێستا نەگەیشتونەتە هیچ رێككەوتنێك.
ئەوە دووەم كۆبوونەوەی نێوان شاندی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم و عیراقە، كە لە ماوەی دوو رۆژدا بەڕێوەچوە و لەوبارەیەشەوە سەمیر هەورامی ووتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە : "دووهەم كۆبوونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عیراق كۆتایی هات و لەكۆبوونەوەكەدا بە ووردی گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە سیاسی و پرسی نەوت و بوودجە و مووچەوە كرا".
ووتیشی "لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بۆ گەڵاڵەكردنی پێشنیارەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق ئەنجامبدرێت".
پێشتریش سەمیر هەورامی رایگەیاندووە هەردوولا بڕیاریانداوە وەك یەك تیم كاربكەن بۆ دیاریكردنی رێگەچارەكان، كۆبوونەوەی لیژنەی تەكنیكی ئەنجامدرا و هەردوولا خەرجی و داهاتی خۆیان خستوەتە روو، بۆ رێگە چارەیەك دەگەڕێن بۆ ئەوەی داهات و خەرجییەكان بۆ رەوشی ئێستا بگونجێنرێن، بە جۆرێك ئیدارەی هەم هەرێم و هەم بەغدای پێبدرێت.
ووتەبێژەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دووپاتیشیكردەوە، لەبارەی پرسەكانی نەوت و دارایی هەندێك ناكۆكی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت نەگەنە ئەنجام، بڕیارە خاڵبەندیی ووشەكان بكرێت و بگەنە رێككەوتن، بۆ ئەوەی ئەو پرسانە ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێت چارەسەر بكرێت، تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی كازمی پێكدێت، ئەوكات دەكرێت رێككەوتنێكی دیكە بكرێت، یان هەر كار بەم رێككەوتنە بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە