پەیامی کورد ... بە پێی فەرمانێک مووچەی فەرمانبەرانی ڕۆژئاوای کوردستان زیاد کرا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی رۆژئاوای كوردستانی به‌رێژه‌ی ١٥٠% زیادكرد.
ئه‌نجوومه‌نی جێ به‌جێ كردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڕیارێكی ده‌ركردووه، تیایدا كرێی كار و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر به رێژه‌ی ١٥٠% زیادكراوه، زیادكردنه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه به گرێبه‌ست له دامه‌زراوه‌كانی خۆسه‌ر كارده‌كه‌ن.
زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له رۆژی ١-٦ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و مووچه‌خۆرانی رۆژئاوای كوردستان مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌یان به‌زیادكراوی وه‌رده‌گرن.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە