بەغدا / دوو کەس بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سە رکچێکی ٩ ساڵە دەستبەسەر کران

بەغدا / دوو کەس بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سە رکچێکی ٩ ساڵە دەستبەسەر کران

پەیامی کورد ... بەغدا / دوو کەس بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سە رکچێکی ٩ ساڵە دەستبەسەر کران

 

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند، به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچێكی 9 ساڵی بێ باوك دو پیاویان له‌ رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌.

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند، پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان له‌ ئه‌بوغرێب له‌ رۆژئاوای به‌غدا دوو پیاویان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ ده‌ستدرێژیان كردۆته‌ سه‌ر كچێكی بێ باوكی ته‌مه‌ن 9 ساڵ و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و تاوانه‌یان تۆمار كردووه‌.

 

راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و دوو پیاوه‌ هه‌وڵیانداوه‌، كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌وه‌ دایكی كچه‌كه‌ ناچار بكه‌ن پاره‌یان پێبدات به‌ڵام ده‌ستگیركراون.

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و له‌ئێستادا دۆسیه‌كه‌یان له‌ دادگایه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە