پەیامی کورد ... بەپەلە ... بەرپرسی عێراقی لە ڕێکەوتننامەی کۆتایی نێوان هەولێر و بەغدا هەواڵ دەدات .
سەرچاوەیەکی دەولەتی ئاگادار ئەمرۆ هەینی لە سەفەری نزیکی شاندیک لە هەولێرەوە بۆ بەغدا بۆ واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی هەمە لایەنە و کۆتایی پێهێنان بە کێشە و جیاوازییە فیکرییەکانی پێشوویان هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوە دەوڵەتییە ڕایگەیاند کە لەم ڕێکەوتننامەیە بڕیارە هەولێر کۆنترۆڵ ی سنوورەکان و هەموو داهاتەکانی نەوتی خۆی ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی عێراق بکات .
ئەو هەروەها ووتی کە ئەم کارە بە نێوەندگیری ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپایی ئەنجام ددەرێت .
بە ووتەی ئەو ، شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان لە دوای پشووەکانی جەژنی قوربان سەفەری بەغدا دەکەن و بەغدا و هەولێر هەموو کێشەو ئاڵۆزییەکانی نێوان خۆیانیان سەبارەت بە نەوت و سنوورەکانی چارەسەر بکەن و بە پێی ئەم ڕێکەوتننامەیە هەولێر هەناردەکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا و نیوەیەک لە داهاتە سنوورەکانی بەگڕیندرێتەوە بەغدا .
لە لایەکی دیکەوە بە ووتەی بەرپرسانی دەوڵەتی عێراقی ، ڕێکەوتننامەی کۆتایی دەربارەی ڕێژەی بوودجەی هەریمی کوردستان هێشتا ئەنجام نەدراوە و ووتووێژەکان دەربارەی هەناردەکردنی ٥٠ میلیارد دیناری زیادە بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ناوچەی کوردستان و پێشمەرگە لە حاڵی ئەنجام دانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە