مەترسییەکانی داعش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە سەر شاری کەرکووک ڕووی لە زیاد بوونە بە شێوەیەک کە چەکدارانی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش بە گولە هاوەن هێرش دەکەنە سەر ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای کەرکووک و ئەو ناوچەیە هاوەن باران دەکەن .
بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان ئەوڕۆ شەممە ٢٣ ی ٦ی ٢٠١٨ بە گولە هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر گوندی تەل زەهەب لە سنووری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک . هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشەکە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کراوەتە سەر ئەو گوندە و هەر بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی کوژراو و بریندار بوونە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە