پاش ئەوەی بەرپرسێکی جەبهە تورکمانی 6/22 لەشاری کەرکووک بەناوی " حەسەن تۆران " لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسەکان و میدیاکان داوای هێزێکی لە حکومەتی عێراق و تورکیا کرد بۆ پاراستنی تورکمانەکانی کەرکووک بەهۆی هەڕەشەی نەتەوەکانی ترەوە بەتایبەتی کورد کەگوایە تورکمانەکان لەبەردەم هەڕەشەدان بۆ بیانوو دەگەڕێن بۆ هاتنی هێزی تورکی و میت لەبەر ئەم ئامانجانەی خوارەوە :
ـ ئەیانەوێ بە بیانوی پارێزگاری لە تورکمان هێز لە بەغدا یان تورکیا بێتە ناو کەرکووک هەروەها
ـ بە پێ ی لێداوانی بەرپرسێکی ئەمنی تورکی ۲۰۰ چەکداری هێزی تایبەتی تورکیا گەیشتوونەتە کەرکووک و لە نێو بارەگەکانی بەرەی تورکمانی جێگیرکراون بەنهێنی.
بۆیە مەترسییەکان و پیلانە چەپەڵەکان دژی کەرکووک بەردەوامە تادێتیش مەترسی لەسەر کەرکووک زیاتر دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە