شەوی ڕابردوو لە یەکێک لەگوندەکانی نزیک شاری سەردەشت تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی کورد و سوپای پاسداران هاتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان “ شەوی سێشەممە " ١٤ی ئاگوستی ٢٠١٨ " ، لە نزیک گوندی دێواڵانی سەردەشت دوو تێکهەڵچوونی چەکداری هاتووەتە ئاراوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزێکی کوردی هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی گوندی دێواڵان و لە پشتی ئەو گوندەش تێکهەڵچوونێکی دیکە هاتووەتە ئاراوە.
هەروەها لەوبارەوە ڕایگەیندراوە کە ٤ ئامبولانس ڕەوانەی شوێنی شەڕەکە کراوە و لانیکەم ٣ پاسدار بریندار بوون.
بەڵام هەتاکوو ئێستا ، میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران بێ دەنگییان لەو شەڕە کردووە و هیچ لایەنێکی کوردستانیش بەرپرسیاریەتی ئەو شەڕەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەمڕؤ بەتەواوەتی ئەو ناوچەیەیان گەمارۆ داوە و لە گوندەکانی دێواڵان، زێوە، گەڵوو و شەمەشێخە قەدەغەکردنی هاتووچۆیان ڕاگەیاندووە و دەستیان کردووە بە پشکنینی ماڵەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە