شاڵاوی دەستبەسەرکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات، گەیشتە سەقز
ئەیووب مینایی، سامان خۆسرەوی، جەمال عەزیزی، عەبدۆڵڵا مەهجوور و محەمەد مەهجوور ، خەڵکی سەقز دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژانی پێنچشەممە و هەینی ڕێکەوتی ١١ و ١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ، پێنج هاووڵاتی به ناوەکانی ئەیووب مینایی، سامان خۆسرەوی، جەمال عەزیزی، عەبدۆڵلا مەهجوور و محەمەد مەهجوور ، خەڵکی گوندی «ملقەرنی» سەر بە شاری سەقز دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و سەرەڕای لێدان و دەست بەسەرکردنیان، دەستیان بەسەر کەل و پەلی تایبەت وەکوو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانیان دا گرتووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە تۆمەت و بەڵگەی تاوانی ئەم هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە