بەپەلە ... چەکدارانی تیرۆریست هێرشی سەر بازگەیەکی شاری کەرکووکیان کرد

بەپەلە ... چەکدارانی تیرۆریست هێرشی سەر بازگەیەکی شاری کەرکووکیان کرد

ژمارەیەک چەکداری تیرۆریست هێرشێکیان کردە سەر بازگەیەکی شاری کەرکووک و دواتریش تەقینەوەیەکیان ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 11/6/2018، گرووپێکی تیرۆریستی، کە تا ئێستا نازانرێ سەر بە کام رێکخراوی تیرۆریستین، هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەنزیک قەرەتەپە لە باشووری رۆژهەڵاتی کەرکووک.

دوای هێرشەکە، چەکدارەکان بۆمبێکیان تەقاندووەتەوە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەهۆی هێرش و تەقینەوەکەوە، دوو کەس کوژراون و 10ـی دیکەش بریندار بوون.

دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، هێزە ئەمنی و میلیشیا عێراقییەکان دۆسیەی ئەمنیی شارەکەیان گرتە دەست، هەرچەندە بەهۆی ڕووداوە تیرۆریستی و تاوانکارییەکانی چەکدارانی نەناسراوەوە دەردەکەوێ، کە ناتوانن ئاسایشی هاووڵاتییان بپارێزن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە