مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یەكیتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە ژمارەی دەنگەكانی كورد چەندین بەڵگەی ڕادەستی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردووە و هۆشداریش دەدات كە ئەگەر بەڵگەكانیان لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا خۆپیشاندانی جەماوەریی لە كەركووك ئەنجام دەدن.
فه‌خره‌دین كه‌ركووكی لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان به ماڵپەری فەرمی یەكیتی ڕاگەیاندوە : " له‌باره‌ی ده‌نگی كورد و ڕاستی و درووستی ده‌نگه‌كانی كورد له كه‌ركووك چه‌ندین به‌ڵگه‌مان داوه‌ته كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و چاوه‌ڕوانین ئه‌و تیمه‌ی كۆمیسیۆن كه هاتونه‌ته كه‌ركووك به‌بێ لایه‌نی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ووتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌و تیمه‌ی كۆمیسیۆن گوێیان له به‌ڵگه‌كانمان نه‌گرت و بێ لایه‌نی خۆیان له‌ده‌ستدا ئه‌وا خۆپیشاندانی فراوان له كه‌ركووك ئه‌نجامده‌ده‌ین و قبوڵ ناكه‌ین یه‌ك ده‌نگی كورد له كه‌ركووك به فێڕۆ بڕوات.
فه‌خره‌دین كه‌ركوكی ڕاشیگه‌یاند" مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كیتی به‌هاوكاری كورده‌كانی كه‌ركووك کاتژمێری سفری بۆ خۆپیشاندان داناوه‌و ئه‌گه‌ر غه‌در له كورد بكرێت، كوردی كه‌ركووك به یه‌ك ده‌نگ دێنه سه‌رشه‌قام و قبوڵی ناكه‌ن.
جێی ئاماژەیە پێشتریش یەكیتی ئاشكرایكردبوو كە دوای ئەوەی سندوقەكانی دەنگدان لەژێر كۆنترۆڵی كۆمیسیۆندا نەمان و لەلایەن میلیشیاكانەوە دەستیان بەسەردا گیرا، توركمانەكان دەستكاری دەنگەكانیان كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە