لاهور جه‌نگی كه له‌سه‌ر باڵی زۆرینه هەژمار دەکرێت به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌داوه سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی دابنێت، و ڕێگه‌نه‌دات وه‌ك سكرتێری گشتی بڕیار بدات كه له‌ئێستادا به‌هۆی مردنی سكرتێر‌و به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حیزبه هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان لای جێگری سكرتێره.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی زانیارییەکان كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوڕپێكراو وه‌روەرگیراوە و گرووپێکی ناو یەکێتی لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی ھەوڵی ئەوەشی داوە بتوانن لە ڕێگەی کۆنگرەوە بەر لە ھەڵبژاردن پێگەی خۆیان لەناو یەکێتیدا زیاتر بەھێز بکەن و دەسەڵات لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی کۆچکردووی یەکێتی (جەلال تاڵەبانی) وەربگرنەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی تەواوی کاندیدەکانی یەکیتی بە ڕێکەوتنی نێوان باڵەکانی یەکێتی دانەنرێن و کەسانی نزیک لە خۆیان بن.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو، دوای دانانی ئەرسەلان بایز، بە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی زۆر لەو بڕیارەی مەکتەبی سیاسی و کۆسرەت ڕەسوڵ تووڕە بووە و فشاری خستووەتە سەریان کە دەبێت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کەسێکی نزیک لە خۆیان بێت، دواجار بە ڕێکەوتنی ھەردوولا، قوباد تاڵەبانی بۆ سەرۆکایەتیکردنی فراکسیۆنی یەکێتی دانراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە