مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری پێشووی بزووتنه‌وی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ڕێگه‌یان نه‌دا سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌شداری له‌و مه‌راسیمه بكه‌ن.
سەرچاوەیەکی باڵا لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان له سلێمانی ئاشكرایكردووه، بەھۆی ئەو ھێرشەی کە ئێوارەی ڕۆژی(12-5-2018) لەکاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەنجامه به‌راییه‌كانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ھێزێکی سەربازیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌نجامیاندا و بەچەکی قورس دەستڕێژی گولەیان له مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان له سلێمانی کرد، ئەو لیژنەیەی کە ئامادەکاری بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا کردووە، پێی باش نەبووە ھیچ سەرکردەیەکی یەکێتی بەشداری له مەڕاسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکات.
پێشتریش شۆڕش حاجی ڕایگه‌یاندبوو ئاماده‌نین هیچ دانیشتنێكیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی بكه‌ین هه‌ر به‌رپرسێكی گۆڕانیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببێته‌وه ئه‌وه به‌پێ پێڕه‌وی ناوخۆی گۆڕان له بزوتنه‌وه‌كه‌مان ده‌ری ده‌كه‌ین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە