بەپەلە ... کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی حوکمی لە سێدرەدانی ڕامین حسێن پەناهی دەکات

بەپەلە ... کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی حوکمی لە سێدرەدانی ڕامین حسێن پەناهی دەکات

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە داواکاری ڕاوەستاندی جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان " شاری سنە " مەحکوم بە لە سێدارەدان لە بەندینخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بوو .

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە ڕێکخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستان " زەید رەعد ئەلحسێن " کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ڕۆژانی کۆتایی بەرپرسیاریەتی خۆی لە سازمانی نەتەوەکاندا بەسەر دەبات لە نزیکەوە باروودۆخی ڕامین حسێن پەناهی چاودێری دەکات ، و جارێکی دیکە داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە پابەند بن بە سۆزەکانی خۆیان لە بارەگای نێونەتەوەیی مافی مەدەنی سیاسی و حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی ڕابگرن .

ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە لە سێدارەدان لە ڕۆژی یەکشەمەوە ٢٤ ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە باروودۆخی بە مانگرتنی خواردن ڕەوانەی بەندی تاکەکەسی کراوە .

بنەماڵە و پارێزەرەکانی ناوبراو ماوەی سێ ڕۆژە لە باروودۆخی بێئاگانە و بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ترسیان لەوەیە بڕیاری لە سێدارەدانی جێبەجێ بکرێ .

 بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار " ڕۆژی دووشەممە بنەماڵەی ڕامین حسێن پەناهی هاوکات لەگەڵ پارێزەرەکانی سەردانی بەندیخانەی ڕەجایی شاریان کردووە داوای چاوپێکەتنیان کردووە بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە ئەم داوایەیان ڕەت کردوەتەوە و سەرکەوتوو نەبوونە هەواڵێک لە باروودۆخی بزانن . "

هەروەها دەوترێ ئەم بەندکراوە بە فەرمانی دادوەری بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ لە حاڵێکدا باری تەندرووستی زۆر خراپ بووە گوازراوەتەوە بۆ بەندی تاکەکەسی و بەرپرسانی بەندیخانە دیتنی بنەماڵە و پارێزەرەکانی ڕەت کردوەتەوە و هەروەها لە بن هەڕەشە و فشار و ئازار و ئەشکەنجە و پییان ڕاگەیاندووە حەفتەی داهاتوو لە سێدارە دەدرێت .

سازمانی بەخشینی نێونەتەوەیی بە ڕاگەیاندنی ڕاگەێندراوێک داواکاری دەستێوەردانی بەپەلە بوون لە دژی حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی ، بەندکراوی کوردی ڕۆژهەڵات بووە ، لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە " ئەم بابەتەی ڕامین حسێن پەناهی یەکێکە لە ڕووداوە ناخۆش و جەرگ بڕەکانی عەدالەت لە سەرەتاوە تاکوو ئێستا . " ڕامین " دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر کە جێگەی ئازار و ئەشکەنجەکانی لە کاتی ئامادەبوونی لە دادگا بە سەر جەستەیەوە بە دیار کەوت کە لە دادگایەکی نامرۆڤانە و ناعادل بە لە سێدارەدان حوکم دراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە