بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ئێران بەنیازن کە ڕامین حسێن پەناهی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە، بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بگوازنەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان و بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەزگای دادوەریی ئێران بە بەرپرسانی بەندیخانەی سنەی ڕاگەیاندووە ، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی، ئامادەکاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بکەن.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە لە بەندیخانەی سنە ڕایگەیاندووە کە دەزگای دادوەریی وتوویەتی کە دەبێ لەکۆتایی مانگی داهاتوو ڕامین بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بگوازرێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ووتیشی کە حکومەت لە ترسی کاردانەوەی خەڵکی شاری سنەیە کە دەیهەوێ ڕامین حسێن پەناهی لە بەندیخانەی کەرەج لەسێدارە بدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە