دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12/5/2018 پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بوه‌ته ڕۆژه‌ڤی ڕۆژنامه و شه‌قامی كوردی كه ئه‌و پۆسته بۆ كام لایه‌نی سیاسی ده‌بێت له ناو پارتە كوردییەکاندا ، كه ماوه‌ی 12 ساڵه ئه‌وپۆسته بۆكوردبووه و كاندیدانی یه‌كێتی له‌سه‌ر كورسییه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دانیشتوون.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق، داوایان له پارتی دیموكراتی كوردستان، کردووه داوای پۆستی سه‌روککۆماری عێراق نه‌کات و کاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته دیاری نەکات و ،بیداته‌وه به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
- بەڵام به‌پێی زانیارییه‌كان : پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وه‌ڵامی هێرۆ ئیبراهیم وفوئاد مه‌عسومدا پێ ڕاگه‌یاندوون،ئێمه وه‌ك پارتی (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌مان بۆ ئه‌وپۆسته کاندید کردووه ، كاندیدشمان ده‌بێت ، چیتریش پۆستی سه‌رۆك كۆماری له‌ناو كورددا ، پشكی یه‌كیتی نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە