دوای ڕادەست کردنی کەرکووک و فرۆشتنی بە ئێران چەندەمین جارە داوا لە هێزی پێشمەرگە دەکرێ بۆ گەڕانەوەیان بۆ ئەو شارە .
پارتی دیموكراتی كوردستان مەرجەكانی گەڕانەوەی بۆ كەركوك ئاشكرا دەكات و بەرپرسێكی باڵای ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: دەبێ پارێزگاری کەرکووك بگەڕێتەوە و رێز لە ئاڵای كوردستانیش بگیرێت.
د. كەمال كەركووكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: ئاسایی كردنەوەی دۆخی شاری كەركووك بە گەڕانەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری پێشووی كەركووك و ڕێزگرتن لەئاڵای كوردستان و قەربوكرنەوەی زیانلێكەوتووان دەبێ.
وتیشی: ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شارەكە بەو شێوەیە دەبێ ، جگە لەوەش سەرجەم میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و حەشدی عەشائیری و پۆلیسی ئیتحادی بگەڕێنەوە شوێنەكانی پێشووی خۆیان و كەركووك بەجێبهێڵن.
كەمال كەركووكی، ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێكی دیكە لە مەرجەكانی حزبەكەی، بریتییە لە ئاساییكردنەوەی تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و داماڵینی لە هێزی چەكدار، وتیشی: پێویستە نەخشەڕێگایەك بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە بەهەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا و هاوپەیمانان دابنرێت.
ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی، لە پەیامێكیشدا بۆ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، داوای لێكردن لەپێناو كەركوك، كێشەكانیان بەلاوە بنێن و هەمووان لەخزمەتی گەلی كوردستاندا بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە