هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای قەرەچووخ ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی داعش دەست پێ کرد .ئەمڕۆ هەرێمی قەرەچووخ لە تێرۆریستانی داعش پاک کرایەوە و هەروەها ئۆپراسیۆنەکەش بە دوایی هات .
لە بەر سەختی چیای قەرەچووخ لە چەندین لاوە لەم ئۆپراسیۆنەدا قەدەخەڕاگەیندرابوو . هەروەها بە پێی زانیارییەکان داعش خۆی لە ناو ئەشکەوتدا شاردبووەوە و ئەشکەوتەکەشیان بە بەرد داخستبوو . پێشمەرگەش بوێرانە ئۆپراسێۆنێکیان بۆ سەر ئەشکەوتەکەتە دەست پێکردو هەموو ئەندامانی ڕیکخراوەکەیان کوشت و هەندێکیشیان دەستگیر کران .
هەروەها سەبارەت بەم ئۆپراسیۆنە بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی مەخموور " سیروان بارزانی " لە ڕاگەیندراوێکدا ووتی : ئێمە بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی لە چیای قەرەچووخ لە دژی داعش ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانمان دەست پێکرد . ئەم ئۆپراسیۆنە هەتاکوو درەنگان بەردەوام دەبێت .
تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٤ ئەندامی داعش کوژراون . هێزی داعش لە ناوەچەکە ڕووی لە زیاد بوون کردبوو بۆیە پێویست بوو ئێمە ئەم ئۆپراسیۆنەمان بکردبایە. ئەو کاتەی هێزی زیاتریان هەبوو هێرشیان دەکردە سەر خەڵکی سڤیل و هەرێمی کوردستان .
چیای قەرەچووغ، ناوچەیەکی جێناکۆکە و دانیشتوانەکەی لە عەرەب و کورد پێکھاتووە و، دەکەوێتە نێوان باشووری رۆژئاوای شاری ھەولێر و باشووری رۆژھەڵاتی شاری مووسڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە