لە ڕاگەیندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەێنێت هێزەکانی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدان چوونکە هێزەکانی عێراق نایەنە ئەو سنوورانەی کە هێزی پێشمەرگەی لێیە و تەنیا لە سنوورە دیاریکراوەکانی خۆیاندا ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەن بۆیە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ هەر ئەگەرێکی لە ناکاو لە شارۆچکەی قەرەهەنجیر بە چەکی قورسەوە ئامادەن و هاتوونەتە سەر ڕێگای کەرکووک و سلێمانی بۆ پارێگاری کردن .
هەر سەبارەت بەم بژاردەیە جوڵەکردنی هێزی پێشمەرگە و ئۆپراسیۆنەکانی پۆلیسی فێدراڵی و هێزەکانی عێراق لیوا قارەمان کەمال جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەێنێت : پۆلیسی فێدراڵی تا نزیک بە هێزەکانی ئەوان دێن لە قەرەهەنجیر ، بەڵام داخل بە سنوورەکانی ئێمە نابن و تەنیا لە سنوورەکانی خۆیان ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەن . هەروەها : ئێمە هەماهەنگی تەواومان هەیە و ئەمڕۆ لە سنووری ناوچەی شوان ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی عێراقی بەڕێوە چوو ، هەروەها ئەفسەری هەماهەنگی لە نێوانماندا هەیە و ئێمە ئاگاداری تەواوی جموجوڵ و ئۆپراسیۆنەکانین و بە تایبەتی لەو ناوچانەی هێڵی یەکگرتن و تەماسە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە