پەیامی کورد ... بانکی خوێنی هەولێر بانگەوازێکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر بانگەوازێكی بەپەلە رادەگەیەنێت و دەڵێت،" بە زووترین کات سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ مەبەستی خوێن بەخشین".
ئەمرۆ سێشەممە ٢٤ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر بڵاویكردەوە،"بە هۆی پێویست بوونی ژمارەیەک لە تووشبووانی کۆڕۆنا بە خوێن، سەرەڕای نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە کە ئەمەش بووەتە هۆی دابەزێنێکی زۆر لە باڵانسی خوێن،بۆیە بانکی خوێن داواکاری بەپەلەی لە خوێنبەخشانی بەڕێز ئەوەیە بە زووترین کات سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ مەبەستی خوێن بەخشین".
ئاماژەی بەوەشداوە،"داواکاری لە کۆمەڵە و ریکخراوەکانی خوێن بەخشین هەیە هەماهەنگ بن و رۆڵی خۆیان بگێڕن، هەروەها داواکارە لە کەناڵەکانی راگەیاندن و سایت و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاوکار بن".
روونیشیكردووەتەوە،"ئەو كەسانەی سەردان دەكەن پێویستە لە كاتژمێر 8ـی بەیانی بۆ 8ـی شەو سەردانی بانكی خوێن بكەن لە پشت نەخۆشخانەی رزگاری".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە