پەیامی کورد ... بانگەوازێکی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێرەوە
بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێر، بە مەبەستی دابینكردنى بڕى پێویستى پلازماى چارهسهربوانى په‌تاى كۆرۆنا بۆ تووشبوانى په‌تاكه، بانگه‌وازێكى به‌په‌له بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣٠ی ئەیلوولەی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێر، بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه کە كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: "له‌پێناو دابینکردنی بڕی پێویستی پلازمای چارەسەربوانى كۆرۆنا بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی په‌تاكه، کە پێدانی پلازما لەوانەیە دوا ڕێگای چارەسەری بێت بۆ گەڕانەوەی هیوا بە ژیان، بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان داوا لە چاکبوانی کۆرۆنا دەکات سەردانی بانکی خوین بکەن بۆ بەخشینی پلازما، بە تایبەت ئەوانەی له جۆری خوێنی Aین".
له بانگهوازهكهدا داوا له کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی خوێنبەخشینیش كراوه: "هاوکار بن بۆ ئەو مەبەستە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە