پەیامی کورد ... بڕینەوەی هەزاران داری زەیتوونی عەفرین لەلایەن تورکیاوە
توركیا بەردەوامە لە بڕینی سەرچاوەی داهاتی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان و تائێستاش دەیان هەزار داری زەیتوونی لە عەفرین لەناوبردووە و ژمارەیەكی زۆریشی گواستووەتەوە بۆ وڵاتەكەی.
ئاژانسەكانی هەواڵ لە ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانکردووەتەوە، توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە، لە ناوچەی "مەعبەدا" لە كانتۆنی عەفرین ٩٠٠ دار زەیتوونی تریان بڕیوەتەوە و بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكسختنی مافی مرۆڤی عەفرین - سوریا، توركیا تا ئێستا دەیان هەزار دار زەیتوونی لە سنووری كانتۆنی عەفرین بڕیوەتەوە و ژمارەیەكی زۆر دار زەیتوونیشی گواستووەتەوە بۆ وڵاتەكەی.
دار زەیتوونەكانی سنووری عەفرین لە ٧٠٪ ی داهاتی هاوڵاتییە كوردەكانی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا پێكدێنن و زەیتی عەفرین باشترین جۆری زەیتە لە سوریا و لە بازاڕەكانی جیهانیش نرخی یەك بەرمیل زەیتی زەیتوون بە ٣٠ دۆلارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە