٩٢ بەنزینخانە لەهەولێر سزادران

٩٢ بەنزینخانە لەهەولێر سزادران

پەیامی کورد... ٩٢ بەنزینخانە لەهەولێر سزادران

پارێزگای هەولێر سزادانی (٩٢) بەنزینخانەی ڕاگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالیتییەکەی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، لەمانگی ڕابردوودا (٤٢) بەنزینخانە و لەسەرەتای ئەم مانگەشدا (٥٠) بەنزینخانە لەهەولێر و دەوروبەری سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لەبەرامبەر دەستکاریکردنی کوالیتی بەنزین، لەمانگی ڕابردوودا (٤٢) بەنزینخانە و لەسەرەتای ئەو مانگەشدا تاوەکو ئەمڕۆ (٥٠) بەنزینخانە لەهەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالێتیەکەی لەزووترین کات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بکەنەوە. هەروەها ئاگاداری خاوەن بەنزینخانەکان دەکەینەوە، لەمەودوا هەفتانە ناو و شوێنی ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەینەوە کە سزادەدرێن.

 

 

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە