پەیامی کورد ... بەمەبەستی ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران، عەمید دیدار عومەر قادر بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێكی لەبارەی سزاكانی هاتوچۆ و ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەركرد.
فازڵ حاجی ووتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڕیارەكانی بڵاوكردەوە و بەپێی بڕگەكانی، جێبەجێكردنی بڕیاری دانی پارەی سزای هاتووچۆ بەشێوەی قیست بەبێ هیچ پێشەكییەك دەبێت، كە پێشتر دەبوایە هاووڵاتی بڕی ٢٥٠ هەزار دینار وەك پێشەكی بدات.
هەروەها لەكاتی ئەنجامدانی كڕین و فرۆشتن لەسەر هەر ئۆتۆمبێلێك، كە پارەی سزای لەسەر بێت، دەتوانرێت پارەكە نەدرێت و بكرێت بەقیست و بكەوێتەسەر لایەنی كڕیار بەمەرجێك هەردوولا (كڕیار و فرۆشیار) ڕازی بن و كڕیار بەڵێننامە بدات لە هاتووچۆ، كە پارەكە لەماوەی ساڵێكدا دەدات.
هەر بەپێی بڕیارەكانی بەڕێوبەری نوێی هاتووچۆی هەولێر، لە حاڵەتی بەسەرچوونی ساڵانە و كەڵەكەبونی بڕێكی زۆری پارەی سزای هاتووچۆ، رێگا دەدرێت بەنوێكردنەوەی ساڵانە بەمەرجێك خاوەن ئۆتۆمبێل بەڵێننامە بدات، كە لەماوەی ساڵێكدا پارەكە بدات و ساڵانەكەشی بۆماوەی ساڵەكە بۆ نوێ دەكرێتەوە، هەروەها بەپێی بڕیاری چوارەم، پشكنینی ئۆتۆمبێل لەحاڵەتی كڕین و فرۆشتن، كە پێشتر تەنها بۆماوەی شەش مانگ كاری پێدەكرا، كرایە ماوەی ساڵێك.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە