پەیامی کورد ... بڕیاری قەدەغەی هاتن و چوون لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی جەژن ڕاگەێندرا .
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم دوپاتیده‌كاته‌وه، تائێستا مه‌ترسی كۆرۆنا له ئارادایه و پێویسته خه‌ڵك له رۆژانی جه‌ژندا نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، ده‌شڵێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆكه بۆ سێ رۆژی جه‌ژنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای جه‌ژن هه‌ڕه‌شه‌ی ڤیرووسه‌كه زیاتر بێت، حكومه‌ت بێ دوودڵی بڕیاری پێویست ده‌دات.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی رۆژانی رابردوو له هه‌ولێر و سلێمانی جێگه‌ى مه‌ترسین و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان.
وه‌زیری ناوخۆ وتیشی، به‌رده‌وام وتوویانه مه‌ترسی ڤیرووسه‌كه له‌ئارادایه و بوونی هه‌یه، بۆیه داوای هاوكاری زیاتری خه‌ڵكی كوردستانی كرد، به‌تایبه‌ت له رۆژانی جه‌ژندا خه‌ڵك په‌یگیر بێت و هاتووچۆ نه‌كه‌ن، چوونكه دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه دێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی هاتووچۆ و رێكاری پێویست ده‌گیرێته به‌ر.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆشه‌وه بۆ رۆژانی دوای جه‌ژن، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بینیمان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسه‌كه زیاتره له پێش‌و، حكومه‌تی هه‌رێم بێ دوودڵی بڕیاری پێویست ده‌دات، به‌ڵام ئێستا قه‌ده‌غه‌كه بۆ سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه و كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێ ده‌كرێت، ئه‌وكات بڕیاری پێویست ده‌درێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە