پەیامی کورد ... بڕیارێکی گرینگ لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە دەردەکرێت
بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه له بازگه‌كانی هه‌ولێر پشكنینی كۆرۆنا به پاره ئه‌نجام بدرێت و رێگه‌بدرێت هاووڵاتیان بچنه شاره‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا وورده‌كاری ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو و ڕایگەیاند : "له‌مه‌ودوا له هه‌موو بازگه‌كانی هه‌ولێر پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه ناو شاره‌كه، له‌ئێستاشدا ته‌ندرووستی هه‌ولێر سه‌رقاڵی كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه".
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكراشیكرد، پێده‌چێت له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ئه‌و میكانیزمه جێبه‌جێبكرێت، نرخی پشكنینه‌كه له ٥٠ هه‌زار دینار زیاتر نابێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراقه‌وه دێن، به‌ڵام پێده‌چێت بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان جیاوازبێت.
فرسه‌ت سۆفی هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه جوڵه‌ی ئابووری و بازرگانی له هه‌ولێر نه‌وه‌ستێت و ده‌ستپێبكاته‌وه، چوونكه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی راگرتنی هاتوچۆوه زیانی به‌ركه‌وتوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە