بەرهەم ساڵح سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی و دیموکراسی نوری مالیکی تاوانبار دەکات بەوەی کە ئەو هۆکاری دەرنەچوونییەتی لە هەڵبژاردنەکان بە تایبەتی سنووری سلێمانی
لەسەرچاوەیەکی باڵای نێو هاوپەیمانی دیموکراسی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان کەوتووە، هەفتەی ڕابردوو بەرهەم ساڵح لەگەڵ چەند کاندیدێکی دەرنەچووی لیستەکەی کووبووتەوە و نوری مالیکی بەکەمبوونەوەی دەنگەکانی تاوانبار کردووە بە تایبەتی ئەو کاتەی کە نووری مالیکی لە کەناڵی "ئافاق"ی سەر بە حزبەکەی بەڕاشکاوی وتبووی بەرهەم ساڵح پێی ووتم وەرە کوردستان داگیربکە.
به‌پشت به‌ستن به سهرچاوهكهوە، هه‌ر له كوبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح به‌ڕاشكاوی به كاندیده ده‌رنه‌چووه‌كانی گوتووه ئێمه ده‌زانین له سنووری پارێزگای سلێمانی لە لایه‌ن یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ته‌زویراتێكی زۆرمان لێكرا به‌ڵام قسه‌كه‌ی مالیكیش ته‌ئسیری خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر.
نووری مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی "ئافاق" ـی سەر بە حزبەکەی ڕایگەیاند بەرهەم ساڵح پێی وتم کێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌فتخانه له گه‌رمیانه (نێوان قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌ی مه‌نده‌لی) گه‌رمیان لای یه‌کێتی بووه، پارتی نه دوور و نه نزیک، ئاگاداری دزینی نه‌وتی ناوچه‌ی (نه‌فتخانه) نه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و سیاسی له‌و ناوچه‌یه نه‌بووه.
هەر لەو چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنەکەدا نوری مالیکی وتی به‌رهه‌م ساڵح پێشنیاری بۆ کردم هێز ببه‌ینه سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه..
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە