بەشێک لە دارستانەکانی شارەکانی نەغەدە و مەریوان ئاگریان تێبەردا

بەشێک لە دارستانەکانی شارەکانی نەغەدە و مەریوان ئاگریان تێبەردا

پەیامی کورد... بەشێک لە دارستانەکانی شارەکانی نەغەدە و مەریوان ئاگریان تێبەردا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ شوێنی گەشتیاریی "سوڵتان یەعقووب"ی شاری نەغەدە لەلایەن کەسانی دژە ژینگەوە ئاگری تێبەردا کە بە هاوکاریی خەڵکی ناوچە و ژینگەدۆستان کوژێنرایەوە

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی هەینی دارستانەکانی دوو گوندی "گۆشخانی و سەردۆش"ی مەریوان لەلایەن کەسانی هەلپەرست و سەر بە ڕژێم ئاگری تێبەردا کە بە هاوکاریی دانیشتووانی ئەو دوو گوندە و گوندەکانی دەوروبەر و ئەندامانی کۆمیتەی گوندەکانی ئەنجوومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان کوژێنرایەوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕژێم لە ١٧ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا حەوت حاڵەتی ئاگر تێبەردان لە لەوەڕگە و دارستانەکانی پارێزگای سنەدا ڕووی داوە کە بە هۆیەوە ٩٧ هێکتار لەو شوێنانە لە ئاگردا سووتاون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە