٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد... ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٧٧ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ هەزار و ١٣٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٥٧٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٧٠ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە