لە مەریون تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە

لە مەریون تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە

پەیامی کورد … لە مەریون تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە

 

بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی کۆماسی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتییەک بریندار بوو.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی پێنج شممە ٣٢٠ی ئایاری ٢٠٢١، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لەنزیک پایگایەکی کۆنی گوندی چووئینی ناوچەی مەریوان، هاووڵاتییەک بە ناوی حوسێن ئەسەدی بریندار بووه.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن ئەسەدی لە ئاکامی تەقینەوەی ئەو مینەدا سک و لاقی بە سەختی بریندار بووە.

 

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە