پەیامی کورد... سبەی لەناوچە شاخەوییەكان باران و لە سەنتەری شارەكان خۆڵبارینە
پێشبینی دەکرێت سبەی دووشەممە لە چیاکان تاوە باران ببارێت و لەسەنتەری شارەكانیش خۆڵبارین بێت.
ئاراز جەباری، شارەزای بواری کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی ھەرێم زۆربەی کات نیمچە ھەور ئەبێت، پلەکانی گەرما جێگیر ئەبێت و لە ھەندێ ناوچە بەرزدەبێتەوە بەرێژەی ١ پلە.
هەروەها پێشبینی دەكات، سبەی دووشەمە ئاسمانی ھەرێم بەدرێژایی کاتەکان نیمچە ھەور ئەبێت، لەکاتەکانی پاش نیوەرۆ بۆ شەو لە ھەندێ ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر ئەگەری تاوە باران و ھەورە تریشقە ئەبێت، لەھەندێ ناوچەکانی دیکەش ئەگەری نمە باران ئەبێت ، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بەرێژەی ١ پلە لەھەندێ ناوچەدا زیاتر نزمدەبێتەوە.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و دەڵێت: كەشی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لەکەشدا، لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت لەسەر ئەو ناوچانەی کە خێرایی با تێدا زیاد دەبێت.
هەروەها راشیگەیاندووە: سبەی دووشەممە كەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەندێ کات ئاستی خۆل بارین لەسەر هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەتی بەشێک لەسنووری پارێزگای هەولێر و کەرکووک و دهۆک. پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە