پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بەدواداچون بۆ وردەكاریەكانی دەستلەكاركێشانەوەی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەكەن.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، لە بارەی دەستبەرداربونی محەممەد جەواد زەریف لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێران، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، "لە نزیكەوە بەداوداچون بۆ وردەكاریەكانی دەستلەكاركێشانەوەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەكەین، لە ئێستادا هیچ شتێكی زیاترمان نیە بۆ ووتن".
دوێنێ دووشەممە، محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران، ئەندازیاری رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران بۆ ساڵی 2015، دەستى لە کارکێشایەوە.
محەمەد جەواد زەریف لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام نامەى دەستلەکارکشانەوەى لە پۆستى وەزیرى دەرەوەى ئێران بڵاوکردووەتەوە.
زهریف دواى پیرۆزبایی کردن بەبۆنەى رۆژى دایکەوە، داواى لێبوردنى لە گەلى ئێران کردوەو نوسیویەتى، ناتوانێت چیتر بەردەوام بێت لە پۆستى وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە