پەیامی کورد... لە شاری سەقز هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە قوتابخانەیک کرد و دوو مامۆستا بریندار بوون
لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکان لە قوتبخانەکانی شاهیدی هوشمەند و هونەرستانی کچانە، دوو مامۆستای ئەم قوتابخانانە بە نێوەکانی هەڵاڵە فەرەجپوور و نیگار ئەفرا برینداربوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان ٢٧٢٢ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) کچە قوتابییانی ئەم قوتابخانانە پێکەوە بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و مردن بۆ دیکتاتۆر دەستیان بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان کرد.
هێز ئەمنییەکان بە خێرایی بەرەو شوێنە ناوبراوەکان چوون و دەستیان بە دەستڕێژی ڕوو بە حەوشەی قوتابخانەکان کردووە.
قوتابییەکی بەشداری ئەم خۆپیشاندانە لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە حکوممیەکان نیگار ئەفرا جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی شاهیدی هوشمەند و هەڵاڵە فەرەجپوور بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی هونەرستانی عیسمەت، بە سەختی بریندار بوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە