پەیامی کورد … ١٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زاروو 532 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 4 ی ئه‌یلولی 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 7 هه‌زار و 974 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام هه‌زارو 532کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون هه‌زاروو 388 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 13 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە