پەیامی کورد... ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریای کرده ئامانج
سوپای ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریای بۆردوومان كرد و و تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراون.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا (سانا) بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت بیسترا.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوریا وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دوژمنیان له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق داوه‌ته‌وه".
لای خۆیه‌وه ته‌له‌فزیۆنی سوریا باسی له‌وه‌كرد كه ئیسرائیل ده‌ستدرێژییه‌كی بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت ئه‌نجامداوه و له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانیه‌وه وه‌ڵامی موشه‌كه‌كان دراوه‌ته‌وه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش بڵاویكرده‌وه، كه موشه‌كه‌كانی ئیسرائیل ناوچه‌كانی سه‌یده زه‌ینه‌ب و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقیان كرده ئامانج، هه‌روه‌ها خاڵه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوریاشیان بۆردومان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕو.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مه 62 هه‌ین جاره له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كه ئیسرائیل خاكی سوریای ده‌كاته ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە