١٢ وڵاتی ئەورووپا وازیان لە گازی ڕووسیا هێناوە

١٢ وڵاتی ئەورووپا وازیان لە گازی ڕووسیا هێناوە

پەیامی کورد... ١٢ وڵاتی ئەورووپا وازیان لە گازی ڕووسیا هێناوە

یەکێتی ئەورووپا ڕایدەگەیەنێت ١٢ وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکە دەستبەرداری غازی ڕووسی بوون و جەختی لەوەش کردەوە هەڵسوکەوتەکانی مۆسکۆ لەم هەفتانەی کۆتاییدا لێکەوتەی مەترسیداری بەدواوەیە.

یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند: ١٢ وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکە چی دی غازی ڕووسی هاوردە ناکەن، هەرچەندە قەیرانی کەمی سووتەمەنی سەری هەڵداوە و لە پاییزدا زیاتر دەبێت، بەڵام ڕەفتارەکانی مۆسکۆ لێکەوتەی مەترسیداری بەدواوەیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە پلانێکییان بۆ چارەسەری غازی ڕووسی داڕشتووە و پێویستە وڵاتانی ئەورووپا ئەو پلانە بخەنە کارەوە و جێبەجێی بکەن.

دەشڵێت: یەکێتی ئەورووپا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووتە ڕێککەوتنێک بۆ زیاتر هاوردەکردنی غاز لە ئیسرائیل و میسرەوە و دەیانەوێت لەگەڵ نەرویجدا هەماهەنگی زیاتر بکەن و ڕاستەوخۆش لەگەڵ ئازەربایجان بکەونە گفتوگۆ بۆ زیادکردنی بڕی غازی هاوردەکراو

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا چەند سزایەکییان بەسەر ڕووسیادا سەپاند بە ئامانجی فشار خستنەسەر مۆسکۆ و وەستاندنی هێرشەکانی بۆ سەر کیێڤ و لەو چوارچێوەیەشدا وڵاتانی ئەورووپا دەیانەوێت نەوت و غازی ڕووسی چی دی هاوردە نەکەن و گوشارەکانیان توندتر بکەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە