پەیامی کورد ... هەواڵگری ئەمریکی زانیاری نوێ لە سەر هێرشەکەی دوێنیی بۆردومانی سەربازگەی K١ لە كەركووك بڵاودەكاتەوە .
هەواڵگری ئەمریكی ئاشكرایكرد، ١١ بۆ ١٤ مووشەك ئاراستەی سەربازگەی K١ كراوە لە كەركووك و بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژراوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە گۆڤاری نیووز ڤیکی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریكاوە بڵاویكردوەتەوە، كە گرووپەكانی سەربە ئێران لە پشت هێرشەكەوەن و تێیدا بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژراوە و ژمارەیەكی دیكەی ئەمریكیش برینداربوون، سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەك ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عێراق برینداربوون.
هەروەها بەرپرسێكی باڵای پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەكردوە، پاش ماوەیەكی كورت لە هێرشەكە، سیستەمی هەڵدانی مووشەكی كاتیۆشاكە لە نزیك بنكەكە دۆزراوەتەوە. وتووشیەتی "١١ بۆ ١٤ موشەك ئاراستەی سەربازگەكە كراوە، یەكێكیان ئەمبارێكی تەقەمەنی گرتوەتەوە و تەقیوەتەوە".
هەرچەندە تائێستا ئەمریكا بە فەرمی هیچ لایەنێكی تۆمەتبار نەكردوە و كەسیش بەرپرسیاریەتی رانەگەیاندوە، بەڵام گومانیش هەیە لە پاڵ میلیشیاكانی سەربە ئێران، داعش ئەنجامیدابێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە